پرسیار: بۆ؟
وه‌ڵام: بۆی ناویَت
پرسیار: ئیش نییه، ئیَمه‌ش گه‌نجین جه‌ز ده‌كه‌ین ئاینده‌ی خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین
پرسیار: هۆی چییه ئیش نییه؟
وه‌ڵام: چونكه زه‌نگینه‌كان ئه‌گه‌ر شویَنیَ به‌تاڵیان هه‌بیَت، كه‌سیَكی نزیكی خۆیان ده‌كه‌نه ئیشه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وا له فه‌رمانگه‌كان دامه‌زراون نازانن قه‌ڵه‌م بگرنه ده‌ستیانه‌وه.
پرسیار چۆن ئه‌و كیَشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كریَت؟
وه‌ڵام: كه‌سی شیاو له شویَنی شیاو دابنریَت، جیاوازی نه‌میَنیَت، گه‌نده‌ڵی نه‌میَنیَت.
پرسیار:باشه وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیَراق له له نزیك بوونه‌وه‌دایه، ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌یت؟
وه‌ڵام: به‌ڵیَ ده‌نگ ده‌ده‌م
پرسیار:ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت بۆ ره‌خسا له په‌رله‌مانی كوردستان قسه بكه‌یت، چی‌یان پیَده‌ڵیَیت و چ پرسیاریَكیان ئاراسته ده‌كه‌یت؟
وه‌ڵام:ئه‌ڵیَم بۆچی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و خاوه‌ن شه‌هادانه نادۆزنه‌وه وا بیَكارن؟بۆ له شویَنی ئه‌وانه‌ی وا شه‌هاده‌یان نییه خه‌ڵكی خاوه‌ن شه‌هاده دانامه‌زریَنن؟
پرسیار: بۆچی چاره‌سه‌ری بۆ بیَكاری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه؟
وه‌ڵام: ره‌وشی ئیَستای سیاسیه‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆر ده‌ڵیَن و هیچ ئیش ناكه‌ن.
پرسیار: تۆ ده‌ڵیَی ده‌نگ ده‌ده‌م و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ڵیَی ئه‌وان ته‌نها قسان ده‌كه‌ن، كه‌واته بۆ ده‌نگ ده‌ده‌ی؟
وه‌ڵام: له به‌ر ئه‌وه ده‌چمه ده‌نگدان، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌به‌ر چاو ده‌گرم.
ناو: ریَبوار محه‌مه‌د ئه‌مین
ته‌مه‌ن:1985
ره‌گه‌ز: نیَر
پیشه: بیَكار
شار: دهۆك
نه‌ته‌وه: كورد
ئاستی خویَندن: ده‌رچووی ئاماده‌یی بازرگانیی
Filed under: Politics | أضف تعليق »