بۆدواجار كریستیانۆ رۆنالدۆ گه‌یشته‌ باشورى ئه‌فه‌ریقا

from سايتى يةككرتوو

هه‌لبژارده‌ى پرتوگال گه‌یشته‌ یاریه‌كانى كۆتایى مۆندیالى باشورى ئه‌فه‌ریقا دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو بوه‌ میوانى هه‌لبژارده‌ى بۆسنه‌و هه‌رسك ئه‌م یاریه‌ بۆ پرتوگالیه‌كان ئاسان نه‌بوو به‌لاَم به‌ هیَمنى ده‌ستیان به‌یاریه‌كه‌ كرد له‌به‌رامبه‌ردا هه‌لبژارده‌ى بۆسنه‌په‌له‌ى كرد له‌ یاریه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند هیَرشیَكى ئاسانیان له‌ ده‌ست دا گیَمى یه‌كه‌م یاریه‌كه‌ به‌بىَ گۆل كۆتایى هات له‌ گیَمى دووه‌م رۆیشتنى كات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى پرتوگال بوو خاوه‌ن یاریگا نه‌یان توانى كۆنترۆلى ده‌روونى خۆیان بكه‌ن هه‌ربۆیه‌ ناوبژیوانى ئیتالى رۆسیَتى شه‌ش كارتى زه‌ردو كارتیَكى سورى به‌رووى یاریزانانى بۆسنه‌ به‌رزكرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى یاریزان سال حمیدزیچ ه‌كارتى سوور  ده‌ركا هه‌لبژارده‌ى پرتوگال له‌ خوله‌كى (56) له‌ ریَگه‌ى یاریزان رائول مۆریلیس پیَشكه‌وت  هه‌ربه‌م ئه‌نجامه‌ش پرتوگالیكان سه‌ركه‌وتن بۆ دوا یاریه‌كانى جامى جیهانى باشورى ئه‌فه‌ریقا گه‌یشتنى  پرتوگال به‌مۆندیال تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت بۆیاریزان كریستیانۆ رۆنالدۆ چونكه‌ به‌رله‌م یاریه‌ راگه‌یاندبوو پرتوگال ده‌گاته‌ مۆندیال ئه‌مه‌ش بۆجارى پیَنچه‌مه‌ پروتوگال له‌ مۆندیال ده‌بینریَت كه‌ له‌ ساله‌كانى (1996)پله‌ى سیَیه‌میان به‌ده‌ست هیَنا له‌ ساله‌كانى (1986و2002)له‌ قۆناغى یه‌كه‌م مالئاوایان كرد له‌ مۆندیالى (2006)پله‌ى چواره‌میان به‌ده‌ست هیَنا

أضف تعليقاً

إملأ الحقول أدناه بالمعلومات المناسبة أو إضغط على إحدى الأيقونات لتسجيل الدخول:

WordPress.com Logo

أنت تعلق بإستخدام حساب WordPress.com. تسجيل خروج   / تغيير )

صورة تويتر

أنت تعلق بإستخدام حساب Twitter. تسجيل خروج   / تغيير )

Facebook photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Facebook. تسجيل خروج   / تغيير )

Google+ photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Google+. تسجيل خروج   / تغيير )

Connecting to %s

%d مدونون معجبون بهذه: