بەهۆی ڤیتۆیەكەی هاشمی كۆمیسیۆن ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن رادەگرێت

بەهۆی ڤیتۆیەكەی هاشمی كۆمیسیۆن ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن رادەگرێت

 

شوان بەرزنجی . هەولێر

بەرپرسێكی كۆمیسیۆن رایدەگەیەنێت ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆن وا دەكات وادەی هەڵبژاردن دوا بكەوێت، ئەندامێكی نوێنەرانیش ئاماژە بەوە دەدات هەوڵ دەدەن لەم دەرفەتەدا ئەوەی پەیوەستە بە بەرژەوەندییەكانیان گۆڕانكاری تێدابكەین.

سەردار عەبدولكەریم ئەندامی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان راپۆرت رایگەیاند ڤیتۆیەكەی تاریق هاشمی بۆ ماددەیەكی یاسای هەڵبژاردن دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن، گوتی”ئەم ڤیتۆیە وای لە كۆمیسیۆن كرد، كە بە ناچاری ئیجرائاتەكانی ئامادەكاری هەڵبژاردن رابگرێت، لەوانەیە وادەی هەڵبژاردنیش دوابكەوێت، چونكە یاساكە ڤیتۆ كراوە و نازاندرێت چۆن هەموار دەكرێتەوە”، گوتیشی”گۆڕینی رێژەی كورسییەكانی دەرەوەش كار لەسەر ئامادەكاری ئێمە دەكات، چونكە پاڵێوراوەكانی ناوەوە كەم دەبنەوە، پاڵێوراوەكانی دەرەوەش زیاددەبن، لیستی پاڵێوراوی حزبەكانیش دەگۆڕێت”، گوتیشی”ئێمە خەریكی ئەوە بووین، كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەمەش ئاستەنگێكی دیكەیە و ناتوانین بێدەنگ بین، دەبێت هەموو لایەك بزانێت كۆمیسیۆنیش گرفتی هەیە”. سەردار راشیگەیاند بەپێی یاساكە دەبێت پشت بە فۆرمی خۆراك ببەسترێت، لە چۆنیەتی دابەشكردنی كورسییەكان بەرپرسیارنین”.

لەلایەكی دیكەوە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند دەكرێ لەگەڵ ڤیتۆيەكەی هاشمی چەند گۆڕانكارییەك بكرێت، گوتی”زیادكردنی كورسییەكانی دەرەوە بۆ ئێمەش باشە، دەكرێ كورسی بۆ یەزیدی و شەبەكیش زیاد بكرێت، چونكە ئێمە پێمان باش بوو، بەڵام نەچەسپا، دەكرێ بۆ فۆڕمی خۆراكیش ئالییەتێكی دیكە هەبێت”، گوتیشی”ئێمە هەوڵ دەدەین، لەم دەرفەتەدا ئەوەی پەیوەستە بەو ماددەیەی كە ڤیتۆ كراوە، گۆڕانكاری تێدابكەین، بۆ بەرژەوەندی كورد”. تاڵەبانی روونیكردەوە ئەگەر تا پێش پشووی جەژن لەسەر هەموار كردنەكە رێكبكەون، ئەوە هەڵبژاردن كاتەكەی زۆر دوا ناكەوێت، گوتی”بەپێی دەستوور تا 30/1/2010 بۆمان هەیە هەڵبژاردن بكەین، ئەگەر هەفتەی داهاتوو هەموار كردنەكە نەكرا، ئەوە هەڵبژاردن لە عێراق بۆ مانگی سێ دوا دەكەوێت”.

 

 

 

أضف تعليقاً

إملأ الحقول أدناه بالمعلومات المناسبة أو إضغط على إحدى الأيقونات لتسجيل الدخول:

WordPress.com Logo

أنت تعلق بإستخدام حساب WordPress.com. تسجيل خروج   / تغيير )

صورة تويتر

أنت تعلق بإستخدام حساب Twitter. تسجيل خروج   / تغيير )

Facebook photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Facebook. تسجيل خروج   / تغيير )

Google+ photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Google+. تسجيل خروج   / تغيير )

Connecting to %s

%d مدونون معجبون بهذه: