بێكاری تەنگ بە گەنجانی دەرەوەی شارە گەورەكان هەڵدەچنێت

راپۆرت: شاخەوان

گەنجانی قەزا و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان بە دەست بێكاری ئاشكرا و بێكاری شاراوەوە دەناڵێنن، بۆیە بەشێكیان داوادەكەن حكومەت دایانبمەزرێنێ و بەشەكەی دیكەش داواكارن لەو كارگانە كاریان پێبدرێت كە لە سنووری یەكە ئیدارییەكەیان دادەمەزرێت. “گەنجانی قەزا و ناحییەكان ژیانیان بە تەواوی ناخۆشە و هەموو كاتێك لە ماڵەوە و لە سەر تاقە شەقامەكەی ناحیەكەیان، یان قەزاكەیان پیاسە دەكەن”، ئەمە قسەی (اسماعیل حسن)ی تەمەن (29) ساڵە، ئەو كە نەخوێندەوارە و ماڵیان لە ناحیەی سیمیلە)ە، زۆر لە بێكارییەكەی بێزارە و پێیوایە حكومەت بە هیچ شێوەیەك ئاوڕیان لێ ناداتەوە و گوتی “هەموومان بە هۆی ژیانی ناخۆشی پێشوو، لە بەر ئەوەی بە زۆرەملێ هێنراوینەتە ئەو ناحیە و قەزایانە، نەمانتوانیوە درێژە بە خوێندنمان بدەین و لە هیچ كوێیەكیش داماننامەزرێنن، تەنانەت لە كارگە و كۆمپانیاكانیش وەك كرێكار كارمان پێنادەن”، (ئاكۆ) جەختیش لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە حكومەت دوو دەرفەتی كاركردنی بۆیان هێشتووەتەوە و دەڵێت “تەنها چەكداری و كرێكاری دیواردروستكردنمان بۆ ماوەتەوە كە ئەوانەش ئێستا كەمبوونەتەوە”، هەروەها گوتیشی “هیچ رەوا نییە ئێمە ئەو هەموو زەمەنە قوربانیمان لە پێناو هەرێمی كوردستان داوە و لە زێدی باوك و باپیرانمان دەركراوین، دوای راپەڕین و دوای هاتنە كایەی حكومەتیش دەست بە چەك هەڵگرتن بكەینەوە و ببینەوە چەكدار”، ئەو هاووڵاتییە ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە دەیەوێت ژیانێكی مەدەنییانە بۆ منداڵەكانی بێنێتە كایەوە، بەڵام پێیوایە حكومەت تەنها دەرفەتی چەك هەڵگرتنی بۆیان هێشتووەتەوە. غازی محمد)ی تەمەن (26) ساڵیش كە یەكێكە لەو سەدان گەنجەی بە دەست بێكاری دەناڵێنن، ئەو كە دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە و دانیشتووی شاری دهوكە گوتی “ئێمە زیاتر لە دە كەسین، هەموو رۆژێك لە سەر شەقام دادەنیشین و لە شوێنە چۆڵەكان یاری (كێلەبەردانێ و دامە) دەكەین”، ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەكرد كە بێكاری تەنگی پێهەڵچنیون و ژیانی ماڵ و منداڵیشیان بە ئازووخە نەبێت، ناڕوات و گوتی “دەبووایە حكومەتی هەرێم بە گرنگییەكی زۆرەوە سەیری قەزا و ناحیەكانی بكردایە و هەوڵ بدرایە ئەو كارگەیەی لە سنووری هەر قەزایەك، یان ناحیەیەك دەكرێتەوە، زۆرینەی كرێكارەكانی لەو سنوورە بن”، هاوكات ئاماژەشی بەوەكرد كە ئێستا لە سنووری ناحیەی سیمیل دەیان كارگەی بچووك كراونەتەوە و پێشنیاریكرد خەڵكی سنووری ناحیەكەیان لەو كارگانە وەك كرێكار دابمەزرێن، تاكو خەڵكی و كارگەكەش لەم پرۆسەیە سوود وەربگرن، چونكە “كرێی هاتووچۆی كرێكارەكانیان لە سەر نامێنێت”. داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرد هەوڵی دۆزینەوەی كاریان بۆ بدات، تاكو بتوانن ژیانێكی كامەران و ئاسوودە بۆ منداڵەكانیان دابین بكەن.

أضف تعليقاً

إملأ الحقول أدناه بالمعلومات المناسبة أو إضغط على إحدى الأيقونات لتسجيل الدخول:

WordPress.com Logo

أنت تعلق بإستخدام حساب WordPress.com. تسجيل خروج   / تغيير )

صورة تويتر

أنت تعلق بإستخدام حساب Twitter. تسجيل خروج   / تغيير )

Facebook photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Facebook. تسجيل خروج   / تغيير )

Google+ photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Google+. تسجيل خروج   / تغيير )

Connecting to %s

%d مدونون معجبون بهذه: