پێشبینی‌ ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌شاری‌ كه‌ركوك توشی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز ببن

ژماره‌ی‌ توشبوانی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز له‌شاری‌ كه‌ركوك گه‌یشتوه‌ته‌ 60 حاڵه‌ت‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت په‌تاكه‌ زیاتر بڵاوببێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ پزیشك جه‌بار حه‌سه‌ن روبه‌یعی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ چاودێریی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركوك به‌سبه‌ی‌ وت: “له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو حاڵه‌تی‌ توشبونی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز تۆماركراوه‌و تێكڕا تائێستا 60 كه‌س له‌شاری‌ كه‌ركوك توشی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز بون”.
وتیشی‌: “پێشبینی‌ ده‌كرێت په‌تاكه‌ زیاتر بڵاوببێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ رێوشوێنی‌ پێویستی‌ خۆپارێزی‌ له‌فه‌رمانگه‌و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن گیراوه‌ته‌به‌ر”.
به‌وته‌ی‌ روبه‌یعی‌”به‌هۆی‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌وه‌ ده‌توانرێت بڵاوبونه‌وه‌ی‌ په‌تاكه‌ كۆنترۆڵ بكرێت‌و رێگه‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ مردن به‌هۆی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌رازه‌وه‌ بگیرێت”.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی‌ په‌تاكه‌ بون چاره‌سه‌ری‌ پێویستیان بۆ كراوه‌و ئێستا فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ بۆ كه‌سوكارو كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان ده‌كات بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی‌ كه‌ توشی‌ په‌تاكه‌ نه‌بون.

که‌رکوک

أضف تعليقاً

إملأ الحقول أدناه بالمعلومات المناسبة أو إضغط على إحدى الأيقونات لتسجيل الدخول:

WordPress.com Logo

أنت تعلق بإستخدام حساب WordPress.com. تسجيل خروج   / تغيير )

صورة تويتر

أنت تعلق بإستخدام حساب Twitter. تسجيل خروج   / تغيير )

Facebook photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Facebook. تسجيل خروج   / تغيير )

Google+ photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Google+. تسجيل خروج   / تغيير )

Connecting to %s

%d مدونون معجبون بهذه: